Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سەرۆکی پارتی ئاییندە، ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی بەریتانی - عێراقی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی IBBC کرد. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرایەوە. ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هونەرمەندی ناسراوی کوردستان زاهیر عەبدوڵلا دەکەم، کە هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و خزمەتێکی زۆری هونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە و کەسایەتییەکی هونەریی دیاری شاری هەولێریش بوو. خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانىسه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ...

پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس لە زانكۆی ئەمەریكی - كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ هەینی 11/22، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی و توێژەر و لێکۆڵەر لە باکووری ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێنجەمین کۆڕبەندی MEPS24 لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوە چوو. لە كۆڕبەندەكەدا مەسرور بارزانی، سەرۆك وەز ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ هەینی 11/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.بابەتی سەرەکيی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر، کە لە زووترین کاتدا دەست بەکار بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/18 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یونامی کرد. لە کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا. لە تەوەرێکی دیکەدا ، جەخت لە پێویست ...