Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.لە دیدارەکاندا ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەک ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر، مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدوڵلا دەکەم و هاوخەمیانم. خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ...

سەرۆکی حکومەت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە نەهێشتنی ئاستەنگەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ هەینی 1/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد. لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێم و گشت کوردستانییان دەکەم  و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و ساڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان دەخوازم. سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەملێکراوی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە بە داخەوە بە هۆی کێشە دروستکردن و نەناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ح ...

سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌، 12/30 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگرەی نۆیەم ، پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.لە پەیوەندییەکەدا ، هەروەها باس لە قۆناغی ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیيان بۆ دەخوازم.كوردستان هەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە هەموومان، زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکها ...