Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراو فەریق عەلی عوسمان مێرگەسۆری، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە بەڕێز و خەباتکارەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. ‌خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانىسه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا. باڵیۆزی تایلاند ئاماژەی بە مەبەستی سەردانەکەی دا، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی تایلاندی هاتوون، بۆ برە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 8/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد زیشان ئەحمەد، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕەوەندی پاکستانی لە هەرێم و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسولخانەی پا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 8/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلاوس شترایشەر، كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی و حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد بۆ پەیوەنديی دۆستانە و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، هەروەها خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە. کونسولی گشتیی ئەڵ ...

سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی ، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەر ...

بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لە بواری کشتواڵی لە نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان واژۆ کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خالید موسا ئەلحنێفات، وەزیری کشتوکاڵی شانشینی ئوردن کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازيی خۆراک و بەبازاڕکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی لە نێوان هەردوولا کرا. وەزیری کشتوکاڵی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای ئوردنی بە ...