ئەمڕۆ یەکشەممە 8/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. لە کۆبوونەوەکەدا کە میکێلێ کامێرۆتا، کونسولی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئیتالیای کرد بۆ ئەو م ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 36 مین ساڵیادی ئەنفالی بادینان
ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە، کە سی و شەش ساڵ لەمەوبەر، لە دوا قۆناغی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، ڕژێمی بەعس، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی دەڤەری بادینانی شەهید و بێسەروشوێن کرد، سەدان گوندی ئەو ناوچەیەشی وێران کرد، کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەونانە، قڕکردن و جێنۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو، بە ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان دەکات
ئهمڕۆ شەممە 8/24، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاری و پشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە پەرەپێدانی پەیوەندی ...
بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ
بەڕێز مشیر محەمەد بەشیر قائیمقامێ زاخۆ، ژبەر وەغەرا دویماهیێ یا بابێ وە، بەهی و سەرەخۆشیێ ل هەوە و ماڵباتا وە یا بەرێز دکەم و هەڤپشکێ خەما هەوە مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەوە ببەخشیت. مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستان ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات
ئهمڕۆ پێنجشەممە 8/22 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد. له کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش و تیرۆر تا ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازى له جێگری نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/21 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد. بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. جێگری نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق بە وەکالەت، سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەر ...