Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەممەد شیاع سوودانی کرد.پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاماژەی بەوە دا کە سەقامگیریی سیاسی هەرێمی کوردستان، بنەمایەکی گرنگیی سەقا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 11/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.باڵیۆزی فەرەنسا پیرۆزبایيی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا، لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری و ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 11/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ژاپۆنی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە. هەروەها بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هاریکاری و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرد.باڵیۆزی ژاپۆن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەه ...

سەرۆکی حکومەت بەشداری یادی لەدایکبوونی شای شانشینی یەکگرتوو دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی شا چارڵزی سێیەم، پاشای شانشینی یەکگرتوو کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕێکخرا بوو.سەرۆکی حکومەت بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد. ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسروڵلا ڕەشنوودی کونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست. لە دیدارەکەدا بە گرنگیی ئاماژە بە سەردانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا هەوڵ و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و بارودۆخی گشتیی عێراق و دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاووتوێ کرا.باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە لە دۆخێکی ئارام و ڕێکوپێک بەڕێوەچ ...