Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری تاوتوێ کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین کە لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە ، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی و عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و شێخ سەلمان ئەحمەد ئال خەلیفە سەرۆکی دیوانی جێنشینی بەحرەین پێکهاتبوو. شاندەکە سڵاو و ڕێزی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەى بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا دەربڕی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی ب ...

سەرۆكی حكومەت لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس: ئامانجمان پێشخستنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستانە

* خۆشحاڵین كە دووەمجارە بە ناوی ماڵی كوردستان بەشداریی لە داڤۆس دەكەین ئەمڕۆ دووشەممە 20ی 1ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە یەکەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس، (ماڵی كوردستان)ی كردەوە و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی كە دووەمجارە بە ناوی ماڵی كوردستان بەشداری لە كۆڕبەندی داڤۆس دەكەن.لەو ڕێوڕەسمەدا كە عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە سویسرا بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووريی جیهانی لە داڤۆس، کە ئەمساڵ بە دروشمی (هاریکاری لەپێناو سەردەمی زیرەکدا) لە ڕۆژانی 20 - 24 /1 بەڕێوەدەچێت. لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدات و دەرفەتەکانی برەودان ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵلا کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ گەیشتنی لەلایەن شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردنەوە، پێشوازی لێکرا. لە کۆبوونەووکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرا. شا عەبدوڵڵای دووەم، سڵا ...