ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لەپێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتیی هیچ کێشەیەک ناکات. هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات. پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە. ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس
بە بۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی گشت خوشک و برایانی کاکەیى (یارسان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن.کاکەییەکان بەشێکی گرنگی گەلی کوردستانن و خاوەنی خەبات و تێکۆشان و مێژوویەکی پڕ لە سەروەرین لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا و هیوادارم لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دیکەی کوردستاندا، هەمیشە بە ت ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز د.خانزاد ئەحمەد ، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان؛ بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشییتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2026
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانییان دەکەم و هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و ئارامییان بۆ دەخوازم. ساڵی ڕابردوو، ساڵی چەندان دەستکەوت و ئەنجامدانی چەندان پرۆژەی گرنگ و ستراتیجی بوو، لە هەمانکاتدا ساڵی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانیش بوو. بە پشتیوانیی خودای مەزن و خۆڕاگریی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، ساڵی ...
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
بەڕێز فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم . هیوادارم بەڕێزتان بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتە ...
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
بەڕێز عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم هیوای سەرکەوتنتان لەم بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم . ئوميدەوارین دەستەی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نوێنەران بە گشتیی، ڕۆلی گرنگیی خۆیان لە بواری یاسادانان و دەرکردنی پڕۆژە یاساکان لە خزمەتی گشت هاووڵاتییان ...