Skip to the content

سەرۆکی حکومەت له‌ گەڵ گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە‌ ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی ...

سەرۆکی حکومەت له‌گەڵ برێت مەکگورک کۆبووەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا‌ ‌کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەر ...

سەرۆکی حکومەت له‌گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆک جۆ بایدن سڵاو و ڕێزی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت هەیە و پشتیوانیی کۆشکی سپیشی بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی ک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پنتاگۆن، لەگەڵ ساشا بەیکەر بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە سێلست واڵندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوام ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئەندامی کۆنگرێس سلۆتکین بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی خۆشحاڵین بە بینینەوەی دۆستەکانمان لە واشنتن. نیگەرانیی قووڵی خۆشی بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نیشاندا.یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوون ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە. سێناتۆر هۆڵن ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگیی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەت ...