ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزباییی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە گشت موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئارامی بێت. خوای مەزن ڕۆژوو و نزا و خواپەرستیی ه ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم. هەرێمی کوردستان، هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا و لەم ڕووەوە، ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاری و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/2/27 ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات
* گفتوگۆ لەبارەی پێشنیارێکی سەرۆکی حکومەت بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموون و سیستەمی خوێندن و پەروەردەی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرا، بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی پابەند و بەرپرسیار و بە دیسپلین و بەرهەمهێنەر و داهێنەر. ئهمڕۆ یەکشهممه 2/23, مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی ( JAICA) بە سەرۆکایەتی هێرۆشی س ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد. لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵیی هە ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ئەندامی سەرکردایەتیی و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.خوالێخۆشبوو زانایەکی ئایینی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو. خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانى سهرۆكى ...