سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی ( گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران) ، ئاماژەی بەوە کرد کە بە گەشبینیەوە لە داهاتووی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و كوردستان سەقامگیریی تێدا بەردەوام دەبێ، پێشكەوتن زیاتر دەبێ، بووژانەوەی ئابووری باشتر دەبێ. ئەمەش دەقی گفتۆگۆکەیە: خۆشحاڵم لە خزمەتی ئێوەم، پێمخۆشە ئەم دیدارە لێ ...
سەرۆکی حكومەت: ئامانجمان خزمەتکردنی گەنجان و پێشخستنی تواناکانیانە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8/10، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە تەواوبوونی قۆناخی یەکەم و ڕاگەیاندنی قۆناخی دووەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) بەڕێوە چوو. لە گوتارێكدا كە لە ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت دڵخۆشیی خۆی بەو گەنجانە دەربڕی كە لە پرۆژەی (گەشانەوە) سوودمەند بوون و ئاماژەی بەوە كرد: ”حكومڕانیی تەندروست یانی خزمەتكردنی زی ...
سەرۆکی حكومەت: هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناخی دابینکردنی ئاسایشی خۆراك هەنگاو دەنێت
ڕۆژی دووشەممە 10/7، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی (کاڤین فارم)ی لە دهۆک كردەوە کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر و بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداری و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت. لە گوتارێكدا، سەرۆكی حكومەت جەختی لە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فرەجۆركردنی داهاتەكان كردەوە ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگای دهۆک کۆبووەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاریی دەڤەرەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی گوندەکان کرا.سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی پارێزگای دهۆکی ڕاسپارد کە پێویستە ڕێز لە هاووڵاتییان بگرن و هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو ...
پیرۆزباهییا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا جەژنا جەمایێ
جەژنا جەمایێ ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ و میر و بابە شێخ و جڤاتا روحانی پیرۆز دەکەم و هیڤیدارم ب خێر و خوەشی جەژنێ دەرباز بکەن. حکومەتا هەرێما کوردستانێ هەردەم دێ پشتەڤانا مافێن ڕەوا یێن ئێزدییان بیت خزمەتکرنا وان و تەڤایا چین و تەخ و پێکهاتەيێن کوردستانێ ب ئەرکێ هەرە لە پێشێ خوە دزانیت. جەژنا جەمایێ ل هەموویان پیرۆز بیت. هیڤیدارم هەرتم شاد بن. مەسرور ...
سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی (بەحرکە)ی واژۆ کرد
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , فەرمانی بە قەزاکردنی بەحرکەی واژۆ کرد. لە فەرمانەکەدا هاتووە; پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 316، بڕیارمان دا بە هێنانەکایەی قەزای بەحرکە، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستاى ناحیەی بەحرکە.ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە، واتا 2024/10/3 جێبەجێ دەکرێت. ...