Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە‌ 9/4 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی کرایەوە. تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی ستراتیجي ...

سەرۆکی حکومەت: سوپاسى خۆڕاگریی هاووڵاتیيانی كوردستان و پشتگیری و پشتیوانیی کەرتی تایبەت دەکەم

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/4، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر بەڕێوە چوو. سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی كەرتی تایبەتی هەرێمی كوردستانی کرد كە لە كاتی قەیرانەكاندا رۆڵێكی نیشتمانپەوەرانەیان هەبووە و یارمەتیدەری حكوومەت بوون بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان بكەین.پاشان سەرۆکی حکومەت قەڵغانی ...

سەرۆکی حکومەت: ئیرادەیەکی بەهێزمان بۆ ڕووبەرووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/4 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی یەکەمین ڕاپۆرتی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتیی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە بەڕێوەچوو.لە ڕێورەسمەکەدا کە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر حەننون سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و دیپلوم ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/3 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.لە کۆبوونەوەدا کە مادان گۆپال، کونسولی گشتیی هیندستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.باڵیۆز ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 9/3، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆماس سەیلەر، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی و بەرەن ...

سه‌رۆكی حکومەت سەرپەرشتیی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی بازرگانی لە نێوان به‌ريتانيا و هەرێمی کوردستان دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 9/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێکی بەریتانی کرد، بە سەرۆکایەتيی ئۆلیڤەر کریستیان، کۆمسیاری شای بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاکستان.لە دیدارەکەدا کە ئەندرو بیزلی، كونسوڵى گشتيى ‌شانشینی یەکگرتوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردس ...