Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی (MEDICO)ی لە هەولێر کردەوە.سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە کە ‎یەکەمین و گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتيی تەندروستییە لە عێراق و کوردستان و زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداریيان تێدا کردووە کە لە 5 تا 8ی شوبات لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەدەچ ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد. لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا .هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرت ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆ و دیدارەکانیان لە بەغدا تایبەت بە هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەندامانی شاندەکە و هەموو تیمە ت ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان  کردەوە. . ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەسایەتیی ئايینی ناسراوی کوردستان شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی کرد. لە دیدارەکە جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و پاراستنی بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە میانڕەوی و لێبوردەیی و ئاشتەوایی کرا. ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەی عومان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان بە سەرۆکایەتیی قەیس بن محەمەد ئەلیوسف، وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بازرگانی، پیشەسازی و وەبەرهێناندا کرا.س ...