ئەمڕۆ یەکشەممە 11/16, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا. باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە هۆی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و باشتربوونی دۆ ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـــ کوردستان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 11/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـــ کوردستان USKBC کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجومەنەکە پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق؛ بۆ کۆچی دوایی ( شەماڵ ڕەشید ) ی براتان ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد بەتاریسە، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە. کونس ...
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە تورکیا دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە کۆماری تورکیا کرد بۆ قوربانییانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە جۆرجیا. لە پەیامێکدا بۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و حکومەت و گەلی تورکیا کرد. ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سوپاس بۆ خودای مەزن، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی دەکەم و سوپاسییان دەکەم کە بەشداریان لەم پرۆسەیەدا کرد و ماف و ئەرکی نیشتمانیی خۆیان جێبەجێ کرد و نوێنەرەکانیان هەڵبژارد، هەروەها سوپاسی کۆمسیۆنیی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دەکەم ...