پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی بەڕێزی خوالێخۆشبوو ( سەعد خالید )جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و وەزیری پێشووتری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/9/10 ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 9/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لوتس جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد کە لە ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پێکهاتبوو. لە کۆبوونەوەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە ، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ ...
سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 9/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە. سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی کردەوە کە چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 280 کۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەوە تێیدا بەشدارن.سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە دا کە هەموو ساڵێک دەبینین ژمارەی بەشداربوونی کۆمپانیا بیانییەکان و وڵاتانی ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەخری کەریم، سیاسەتمەدار و سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا کرد.لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا. ...
سەرۆکی حکومەت بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر دەکات
ئەمڕۆ پێنچشەممە 9/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لە شاری هەولێر بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لەسەر بێت )کرد. ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خودای لە سەر بێت)
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خودای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری. یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت. ...