Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 10/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە ئەگەر نیازپاکی هەبێت، چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/9 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كريستيانه‌ هۆمان باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی هاوکاریی و پشتیوانیی ئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ...

سەرۆکی حکومەت بانگهێشتی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) دەکرێت

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 10/8 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كونسولى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.له‌ ديدارەکەدا کونسولی گشتیی ئیمارات، بانگهێشتنامەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەرمینیا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 10/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارشاک مانۆکیان کونسولی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ماڵاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی ئەرمینیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە کوردستان کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.کونسولی گشتیی ئەرمینیا، سوپاس و ...

پیرۆزباھییا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا جەمایێ

ب ھەلکەفتا جەژنا جەمایێ، گەرمترین پیرۆزباهیان ئاراستەی ڕێزداران میرێ ئێزدیان و بابا شێخ و ئەنجوومەنێ ڕۆحانیێ و تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. ھیڤیدارم ڕۆژێن جەژنێ ب خێر و خۆشی و تەناهی بسەر ببەن. بڤێ هەلکەفتێ دووپات دکەینەڤە کە حکومەتا هەرێما کوردستانێ بەردەوام دبیت ل سەر پشتەڤانیا ماف و داخوازیێن خوشک و براییێن ئێزیدی. جەژنا جەمایێ ل هەموویان پیرۆز بیت ...

سەرۆکی حکومەت: هەرچی لەتواناماندا بێت دەیكەین لەپێناو باشتركردنی بارودۆخی هاووڵاتییانمان و گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/5 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی 42ی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.سەرۆکی حکوومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای چەندین قەیران و هاتنەپێشەوەی دەیان كێشە و ئاستەنگ و نەناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە، بەڵام حكوومە ...