Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر گرنگيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بۆ سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتيی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان: بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتیمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتیمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی ...

سەرۆکی حکومەت بریندارانی کارەساتەکەی بەخدێدا بەسەردەكاته‌وه و بەشداری لە پرسەی قوربانییان دەکات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/30 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، سەردانی نه‌خۆشخانه‌ى ئيمێرجێنسى له شاری ‌هه‌ولێر کرد و بريندارانى ڕووداوى ئاگركەوتنەوەى بەخدێدا (حەمدانییە)ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ دۆخى تەندروستییانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن. سه‌رۆكی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هه‌موو پشتگيرى و یارمەتییەکی پێویست بۆ بريندارا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 9/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردست ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی (خوراسان)م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ئازیزانی، بەتایبەتی هاوژینە بەڕێزەکەی، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا کەلیموڵلا تەوەحوودی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوالێخۆشبوو خاتوو حەلیمە تەقیپوور و مامۆستا کەلیموڵلا، خزمەتێکی زۆریان بە کولتووری کوردی و بە تایبەتی پەرەپێدان و زیندووڕاگرتنی مێژو ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات . هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەت ...