Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق؛ بۆ کۆچی دوایی ( شەماڵ ڕەشید ) ی براتان ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد بەتاریسە، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە. کونسوڵ ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە تورکیا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە کۆماری تورکیا کرد بۆ قوربانییانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە جۆرجیا. لە پەیامێکدا بۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و حکومەت و گەلی تورکیا کرد. ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سوپاس بۆ خودای مەزن، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی دەکەم و سوپاسییان دەکەم کە بەشداریان لەم پرۆسەیەدا کرد و ماف و ئەرکی نیشتمانیی خۆیان جێبەجێ کرد و نوێنەرەکانیان هەڵبژارد، هەروەها سوپاسی کۆمسیۆنیی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دەکەم ...

سەرۆكی حكومەت: هیوادارم خەڵك لە كەشێكی ئارام و ئازادانە بتوانن دەنگی خۆیان بدەن

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11/11، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بنكەیەكی دەنگدان لە پیرمام، بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد. پاشان سەرۆكی حكومەت، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندن هیوای خواست خەڵك لە كەشێكی ئارام و ئازادانە بتوانن دەنگی خۆیان بدەن و داواشی كرد كۆمسیۆن بە ئەمانەتەوە تا كۆتایی پرۆسەكە مامەڵە لەگ ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/10، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد. لە کۆبوونەوەدا، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویس ...