ئهمڕۆ پێنجشەممە 7/17، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد.لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا و ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
زۆر خەمبار بووم بە بیستنی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە شارى کوت. پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم . وەک هەمیشە دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لێقەوماوان کراوەیە و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و هەموو دامودەزگاکانمان ئامادەن بۆ چارەسەری برینداران و پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست. مەسرور بارزانیس ...

سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە وهزيرى بهرگريى ئيستۆنيا دەکات
ئهمڕۆ چوارشهممه 7/16، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له هانۆ پێڤكور، وهزيرى بهرگريى ئيستۆنيا كرد.له كۆبوونهوهکەدا، پەرەپێدانی پهيوهندیی دوولایەنە، بهتايبهتى له بواری ئهمنى و بهرگريدا تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی ئيستۆنيای بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوهى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعش کرد.وهزيرى بهرگر ...

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەوڵەکانی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/13، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم. لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە چڕکردنەو ...

سهرۆكی حکومەت پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/9، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.له دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئهمنيى عێراق بەگشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 7/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی، حەمەسەعید حەسەن کرد. لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە کوردستان و برەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و بە تایبەتی پشتیوانیکردنی کار و چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردی و ڕۆشنبیران و دامەزراوە کولتوورییەکان بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبا ...