Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجو ...

سەرۆكی حكومەت قۆناخی دووەمی كۆڕنیشی زاخۆی كردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی كردەوە.لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری زاخۆ، ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشەكانی قۆناخی دووەمی كۆڕنیشی زاخۆی بەسەر كردەوە كە بەشێكە لە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵێكی گرنگی لە پێشخستنی كەرتی گەشتیاری لە زاخۆ دەبێت. ...

سەرۆكی حكومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی لە زاخۆ كردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی لە زاخۆ کردەوە.سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە کە زیاتر لە سەد کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەوە بەشدارییان تێدا کردووە و بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کراوەتەوە. ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە پەنجا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و گشت ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و زانایانی ئایینی بە گشتیی دەڕوانین لە قووڵکردنەوە بنەما و بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایینی ئیسلام و بەرەنگاربوونەوەی هزر ...

سەرۆكی حكومەت نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ كردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ كردەوە. سەرۆكی حكومەت دوای ئەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە ، لە گوتەیەکدا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە نەخۆشخانەی منداڵان بە ئاستێكی زۆر باش دروست كراوە.و ئەمڕۆ دەخرێتە خزمەتی خەڵکی زاخۆ. هیوای خواست، ئەم نەخۆشخانەیە، خزمەتێكی باشی نەخۆشەکان بکات، بە تایبەتی منداڵان و هیچ كاتێك ن ...

سەرۆکی حکومەت: سوپاسی دڵسۆزیی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە ڕێگەیان نەدا خوێندن بوەستێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026ی لە قوتابخانەی بنەڕەتی دمدم لە شاری زاخۆ لێدا.سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا پیرۆزیایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد و هیوای خواست کە ساڵێکی پڕ سەرکەوتن و دەسکەوت و خۆشی بێت بۆ هەمووان. سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە دایک و باوکان کرد بۆ پشتیوانی ...