Skip to the content

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/29، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە مەقسود ئەلحەق باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون ،هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دووپات کردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.باڵیۆزی بەنگلادێش ، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بە ...

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

ئەمڕۆ یەكشەممە 9/28، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد. لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕا ...

سەرۆکی حکومەت لە تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لە تەندروستیی نووسەر و کۆمەڵناسی ناسراوی تورک و دۆستی گەلی کورد د. ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت، کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.سەرۆکی حکومەت لە پەیوەندییەکەدا لەگەڵ وەقفی ئیسماعیل بێشکچی ، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بێشکچی خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی دەربڕی . ...

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/28، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، ڕێبەری سەلامەتی ڕاگەیەنرا، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێبەرە، دەبێتە بناخە و بنەمایەک بۆ پاراستنی سەلامەتی لە باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و کۆگا و بەنزینخانە و هەموو ئەو پڕۆژانە ...

سەرۆکی حکومەت پێشانگەیەکی هاوبەشی هونەری دەکاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەیەکی هاوبەشی هونەری بە ناونیشانی (ئەسپ لە فەرهەنگ و دیرۆکی کوردستان)، لە یانەی نێودەوڵەتیی ئەسپسواریی هەولێر کردەوە.چەندین هونەرمەندی كورد بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کردووە کە ماوەی حەفتەیەک بەردەوام دەبێت. ...

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت

ئەمڕۆ شەممە 9/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بە دەستکەوتێکی گرنگ ناوبرد کە لە خزمەتی هەموو عێراقییەکاندایە. سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە گرنگە و سەرۆکی حکومەتیش دەستخۆشی ...