بۆ کۆچی دوایی سیاسەتڤانی ناسراو و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بريكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم.سری سورەییا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕ ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبوون و ئەرک و بەشداریی کارای كرێكارانی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەیە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا، هەوڵی زۆری داوە و کاری کردووە لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکا ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 4/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە ناوی خۆی و بنەماڵ ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی تایلاندی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 4/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تایلەندی کرد بە سەرۆکایەتيی دوسیت ماناپان ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە. لە دیدارەکەدا کە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا. شاندەکە خواستی برەودان بە هاریکاريی هاوبەش و هاوئاهەنگی و بەهێزکردن ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 4/27 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی کونسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندا کرد کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێکخرا بوو. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و ستافی کونسوڵخانە کرد و هيوای سەرکەوتنی لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بۆ ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د. مەسعود پزیشکیان و کەسوکار و قوربانییانی تەقینەوەی بەندەر عەبباس دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت. لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین. مەسرو ...