Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و گر نگیی چارەسەرکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نۆڤێمبەری ئەمساڵ تاوتوێ کرا. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مار گیۆرگیسی سێیەم یۆنان پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کرد.لە دیدارەکەدا مار گیۆرگیسی سێیەم ستایشی بەیەکەوەژیانیی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کردو خۆشحاڵی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان نیشاندا کە بۆ ڕێزگرتن و بەرزنرخاندنی نموونەی گەشی بەیەکەوەژیانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکانی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی كۆماری قوبرس دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری قوبرس کرد بە سەرۆکایەتيی سالینا شامبۆس، بەرپرسی کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی قوبرس و نێردەی ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی کریستیانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.لە کۆبوونەوەکەدا کە سێڤاگ ئەڤێدسیان باڵیۆزی نوێی قوبرس لە عێراق ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد، بە سەرۆکایەتيی ڕایلی بارنس، بەرپرس لە نووسینگەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا. لە دیدارەکەدا کە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانیی لە کوردستان کرد. هەروە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرهەم ساڵح دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 4/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد.لە کۆبوونەوەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو لە زووترین کاتدا کرایەوە. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 4/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق کرد .سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکەکەی و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لە پێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو. باڵیۆزی شانشینی یەکگر ...