Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ شەممە 23 ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، له‌ کۆشکی حکومی لە به‌غدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال مستەفا کازمی کۆبووەوە. له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا،گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوی دۆسییه‌ نیشتمانییه‌كان و ئەو پرسانه‌ کرا کە بۆ ژیانی هاووڵاتیان گرنگن ، هەروەها پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان و ڕێگه‌كانی به‌رده‌وامید ...

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لە گەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ف ...

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدرالی و دەستووری م ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.سەرۆکی حکومەت له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدرال مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی کوەیت دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ی تەمموزی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عومەر ئەلکەندەری کونسولی گشتیی دەوڵەتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت ،سوپاسی هەوڵ و کۆششی کونسولی گشتی کوەیتی کرد بۆ ئ ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی ، له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی ئه‌مڕۆی زاخۆ، پەیامێکی بڵاوكرده‌وه کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا کە چەندین کەسی سیڤل بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم. وەزیری تەندروستی د.سامان بەرزنجیم بۆ شوێنی تۆپبارانەکە ناردووە و لەگە ...