Skip to the content

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو

سەرۆکی حکومەت ؛ ناوچەکەمان بە گۆڕانکاریی خێرا تێدەپەڕێت بۆیە پێویستە هەموو هێزە سیاسیەکان ، جیاوازیەکانیان بخەنە لایەک و لە پێناو پاراستنی نیشتمان یەک هەڵوێست بین و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکەین.   ئەمڕۆ سێشەممە 12/17، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەڵای هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو. لە ڕ ...

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەڕ بەڕێوە چوو

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/16، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی دەوڵەتی قەتەڕ، لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە حوسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە، کونسوڵی گشتیی قەتەڕ و ستافی کونسوڵخانە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامە، لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە وائیل بن ناسر ئەلمبارەک وەزیری کاروباری شارەوانییەکان و کشتوکاڵی بەحرەین ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا . گرنگیی ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ بەحرەین، لە شاری مەنامە، لەگەڵ میر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکرد ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شا حەمەدی شای بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سافریە لە مەنامە، لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین کۆبووەوە. شای بەحرەین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و دۆخی ئارامی و پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی بە ڕێبەرایەتیی ژیر و حەکیمانەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئامادەیی شانشینی بەحرەینی بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری گەشەپێدانی بەردەوامی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شانشینی بەحرەین، لە شاری مەنامە، لەگەڵ نوور بنت عەلی ئەلخولەیف، وەزیری گەشەپێدانی بەردەوام و سەرۆکی ئەنجومەنی گەشەپێدانی ئابووريی بەحرەین کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ...