Skip to the content

سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان: زانکۆی ئەمەریکی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرەوپێشبردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەگێڕێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/1 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە دیپلۆمات و بەرپرسان، لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی یادی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان-دهۆک بەڕێوەچوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان لە دهۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جە ...

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12/1 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە. تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 11/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامێرۆتا، کونسولی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئیتالیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.کونسوڵی گشتیی ئیتالیا، ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە وه‌زيرى ناوخۆى به‌ريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 11/28، مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد. لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و بە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووی ناوبرد.وەزیری ناوخۆی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، 9 باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری پەروەردەی هەولێر دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 11/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نۆ باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کردەوە کە یەکێکیان ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی بوو کە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت سەردانی کرد. سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، لە گوتەیەکدا ئاماژەی کرد بەوەی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکوم ...

سەرۆکی حكومەت: نابێت هیچ شتێك ببێتە پاساو بۆ چاوپۆشیكردن لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و دەبێت بە توندترین شێوە ڕووبەڕوویان ببینەوە

* بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقیی هاوبەشی هەموو لایەكمانە   ئەمڕۆ سێشەممە 11/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەردی بناخەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانی دانا کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی LDSی ئەمەریکییەوە بنیات دەنرێت.لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، سە ...