Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ لیژنەی دارایيی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارايیی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، ئاماژەی بە گرنگيی سەردانەکە کرد و هیوای خواست، ببێتە هۆی زیاتر ڕوونکردنەوەی پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان. سەرۆکی حکومەت دووپاتی ک ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/25 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە تاووتوێ کرا. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەڕێ ...

سەرۆکی حکومەت: سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەكەم كە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەمانن

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2024 لە قوتابخانەی نەجیبە خانی جەلیزادە لە شاری کۆیە لێدا. سەرۆکی حکومەت، لە گوتارێکدا سوپاسی مامۆستایانی کرد كە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەمان بوون، بەوەی كە نەوەیەكی نوێ پەروەردە دەكەن. ئەمەش دەقی گوتارەکەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەب ...

سەرۆکی حکومەت بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی هەولێر- دهۆک دەکاتەوە

ئەمڕو سێشەممە 9/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر- دهۆک کردەوە، کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە. سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی پڕۆژەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستاندایە و جادەی 120ی بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر - دهۆک دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆ ...

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9/24 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازيی عێراق ناسراو بە Construct Iraq2024 کردەوە.سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە کە زیاتر لە چوارسەد کۆمپانیای بواری بیناسازی و خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە بەشدارییان تێدا کردووە و نوێترین بەرهەمەکانیان لە بواری بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە. هەروەها سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی هۆڵەندای کرد، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەر ...