بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەوڵی تیرۆرکردنی بەڕێز ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن.هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەريمی کوردستان ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید جوامێر عەزیز ڕەشید دەکەم کە ئەمڕۆ بە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش لە قەرەهەنجیر شەهید بوو . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکە دەخوازم. ئەم هێرشەی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە، ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز د.عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق: بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر کرد بۆ کۆچی دوایی (ڕێدیر)ی برای.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. پارێزگاری دهۆک ، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی ب ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی دانیێل شاپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و جەنەراڵ جۆل ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و نیکۆل سۆفتنێس بەڕێوەبەری کاروباری عێراق و سوریا لە ئەن ...