Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ‌8/22 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد. له کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش و تیرۆر تا ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ جێگری نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/21 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد. بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. جێگری نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بە وەکالەت، سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەر ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا (دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی )م بیست. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە و كه‌سوكاری مامۆستا ئیکینجی ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.‌خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت. ‌مەسرور بارزانىسه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر ‌کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی مارک سترۆ، کونسولی پێشووی ئەمەریکای کرد، كە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو، بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی؛ بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

‎ پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان؛ بە بۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.ئومێدەوارم پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بێت لە کارکردن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواک ...