ئەمڕۆ هەینی 3/1 ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی ( هەژماری ...

ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا ئێوارەخوانێک بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی حکومەت ڕێکدەخەن
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 ، لە واشنتن، ئێوارە خوانێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.لە ئێوارە خوانەکەدا کە لەلایەن کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکی ڕۆس پرۆ ساز کرا، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سێناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکی ئامادەبوون ، لەوانە :• کۆنگرێسمان مایک تێرنر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری- کۆنگرێسمان مایکل مەکاوڵ ...

ژووری بازرگانیی ئەمەریکا دیدارێکی بۆ پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 2/29، ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمەریکا و چەندین کەسایهتيی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمەریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمەر ...

سەرۆکی حکومەت له گەڵ گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ كاروبارى وزه و وهبهرهێنان کۆبووەوە
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە ڕاوێژكارى سهرۆكى ئهمهريكا بۆ كاروبارى وزه و وهبهرهێنان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی ...

سەرۆکی حکومەت لهگەڵ برێت مەکگورک کۆبووەوە
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەر ...

سەرۆکی حکومەت لهگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆک جۆ بایدن سڵاو و ڕێزی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت هەیە و پشتیوانیی کۆشکی سپیشی بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی ک ...