Skip to the content

سەرۆکی حکومەت: چەندین بەنداو بە جۆری جیاواز لە هەموو پارێزگا و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەکەین

ئەمڕۆ شەممە 6/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەردی بناخەی بەنداوی بەستۆڕەی دانا.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتیکردەوە کە وەک بەشێک لە ستراتیژ و پلانی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی ئاسایشی خوراک،چەندین بەنداو لە هەموو پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەت: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانبە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازى له‌ پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 6/24 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مار گۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد . لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکه ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر ، خوالێخۆشبوو د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و بەرێز مەتڕان مار بەشار وەردا سەرۆکی ئیبارشیەی هەولێر و کریستیانەکانی کوردستان وعێراق و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئ ...

سەرۆکی حکومەت : لایەنە په‌یوه‌نداره‌كانی حکومەتی هەرێم ڕاده‌سپێرم، ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی بکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی بەردی بناخەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین- لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دانا .سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتی کردەوە کە لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حکومەتی هەرێم ڕاده‌سپێرم، ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی بکەن و هەر ئاستەنگ و لەمپەرێکیش هەبێت پێویستە لابدرێت . ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ شاندێكى باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 6/21 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى باڵای نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان (UN )به‌ سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵڵا ده‌رده‌رى، ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP ) تایبەت بە وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد.له‌ دیدارەکەدا ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی دەینا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئامادەی بوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ، سڵاو و ڕێزی وەزیری بەرگری ئەمەریکای بە سەرۆکی حکومەت ...