ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبیى پایتەخت, لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند. هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2/12 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، سەردانی هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد، کە لە ڕووداوی هێرشە مووشەکیيەکەی هەولێر بریندار ببوون.سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسین و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن. ...

سەرۆکی حکومەت لە لوتکەی جیهانیى حکومەتەکان لە دوبەی: هەرێمی کوردستان هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ کەسێک و ئێمە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیرین
ئەمڕۆ دووشەممە 2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، گوتارێکی گرنگی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گۆڕانکاری و پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی کردەوە کە گەلی کوردستان داوایەکی ڕەوای هەیە بۆ دەستنیشانکردنی مافی چارەنووسی خۆی و پێویستە ڕێز لە مافە ڕەواکانی بگیرێت.ئەمەش دەقی وەرگێ ...

بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
ب خەم و کۆڤانڤە، مە پەیاما ماڵئاڤاهییا فەرماندە و خەباتکەرێ بەرنیاس و تێكۆشهرێ كوردستانێ ، خودێ ژێ ڕازی ڕەشید سندی بهیست. بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵباتا خودێ ژێ رازی و کەسوکارێت وی دکەین.خودێ مەزن جانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب دەتە کەسوکار و هەڤاڵێن وی. مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی و لەلایەن خەلیفە شاهین ئەلمەرەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات کە لە ڕۆژانی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێ کەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە ڕۆژانی 12-14 /2 لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت. سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، بەشداری ...