ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو. لەوانە شا چارلس شای شانشینی یەکگرتوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ئەممانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا، شا عەبدوڵلا شای ئوردن، حەمەد بن عیسا شای بەحرەین ...

سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن
ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا. سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەک ...

سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا بەرەو ئیمارات بەڕێ کەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێ کەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) کە ڕۆژانی 12/2-1 لە شاری دوبەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت. سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیران و حا ...

پرۆسەی هەناردەکردنی هەنگوینی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
* دوو تەن هەنگوینی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەتەڕ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 11/29، دوو تەن هەنگوینی کوالیتیى بەرزی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە دەوڵەتی قەتەڕ.تا ئێستا تەنێک هەنگوین بە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق فرۆشر ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا دەکات
ئهمڕۆ چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی له يان برێم كونسولى گشتيى نوێى فهڕەنسا له ههرێمى كوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کونسولی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.كونسولى گشتيى فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا ک ...

سەرۆکی حکومەت: هیوادارم هاوکاری و هەماهەنگیی ئاژانسی جایکا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان فراوانتر ببێت
ئەمڕۆ سێشەممە 11/28 لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆنەیەکی تایبەت بە دامەزراندنی کۆمەڵەی دەرچووانی خولەکانی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاریکاریى نێودەوڵەتی (جایکا) و کار و چالاکی و پرۆژەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.لە ڕێورەسمەکەدا کە باڵیۆزی ژاپۆن و بەڕێوەبەری ئاژانسی جايكا لە عێراق ئامادەی بوون، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای د ...