ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ بەندەر ئەلخورەیف، وەزیری پیشەسازی و سامانی کانزایی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا کرا. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نهتهوه یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە. بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێشێلکردنی سەروەریى عێراق و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییان ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، هێرشی سەر هەولێر و هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنە کرا. پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چێک کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان لە داڤۆس، لهگەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە. وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له داڤۆس، لهگەڵ ئيمانوێل ماكڕۆن، سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە. تەوەرێکی سەرەکیى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریى عێراق و هەرێمی کوردستانە.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگی ...

دیداری سهرۆكی حکومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا و کۆریای باشوور و لوبنان
ئهمڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیى داڤۆس، لەگەڵ هەریەک لە مارک ڕووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا.هان دوک سوو سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور و نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، دیداری هەبوو.لهو دیدارانەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. ...