Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرکۆنەی هێرشەکانی شاری کرمان-ی ئێران دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 1/3 لە تویتێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی شاری کرمان-ی ئێرانی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی: سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. ...

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن ڕادەگەیەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزە و گەل و حکومەتی ژاپۆن دەربڕی.لە پەیامەکەدا هاتووە؛ زۆر خەمباربووم بە کارەساتی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ژاپۆن. هاوخەمم لەگەڵ گەل و حکومەتی ژاپۆن.ژاپۆن دۆست و هاوبەشێکی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. ئێمە لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزین لەگەڵ ژاپۆن. ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2024

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/31، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە هۆی نەناردنی شایستە داراییەکانیان لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە بارودۆخێکی سەختیان بەڕێ کرد. سەرۆکی حکومەت داواشی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردکە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بخەنە سەرووی ب ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

ئەمڕۆ شەممە 12/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. وەزیری پێشمەرگە، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینیی خۆی بۆ پەیوەندی ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12/26 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا، سوپاس و پێزانینی ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناسراو لالە سەرحەد خەلیفە یونس دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...