Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پشتیوانی له‌ هه‌موو جۆره‌ گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه‌ ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ کێشەکانی ناوچه‌كه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕێواز فایەق ، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو. لە دەستپێکی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا ، ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم ) دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم) کرد بۆ کۆچی دوایی ( منذر الحلبوسي ) مامی. سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم) و بنەماڵەکەيان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خواڵێخۆشبوو بە ب ...

بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێورەسمی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک بەڕێوەچوو.

• سەرۆکی حکومەت :حکومەتا هەرێما کوردستانێ پشتەڤانییا خۆ بۆ پێشڤەبرنا بوارێ کەلتووری و رەوشەنبیری ل کوردستانی ب گشتی دووپات دکەتەڤە   هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نۆڤێمبەری 2021، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک دەستی پێکرد کە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. سه‌رۆكی حكومه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد .لە دیدارەکەدا کە محەمەد وەجیه حیجازی کونسولی میسر لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستی مەلا بەختیار دەپرسێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەخێرهاتنەوەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد و لە تەندروستی پرسی . سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد .سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستیەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی ئیتالیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە ...