هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکـومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ڕەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی 400 ملیۆن دینار دا وەک هاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین.بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخان ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خەڵات دەکات
. زانست و خوێندن هێزە. . هیوادارم خوێندن تەنیا له پێناو خوێندن نهبێت و بۆ ئهوه بێت بتوانن له ڕێی خوێندنهوه ، وڵاتهكهتان ئاوهدانتر بكهن و ژینگهیهكی باشتر بڕهخسێنن. . نیشتمانپهروهر و ژیاندۆستی و ژینگه دۆست بن. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، قوت ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەروەری و بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرز و روحییەکانی ئایین، وەک لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و دادپەروەری. یادی لە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد. لە دیدارەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تاووتوێ کرا.فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، وێڕای ئاماژ ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 16 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت، دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە لە پێناو ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ىئۆکتۆبەری ٢٠٢١مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پشتگیریکردن و س ...