Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا . هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ...

حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا 400 مليار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ، سەرۆک وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ بڕیاریدا پشکی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 11 و 12 ی ئەمساڵ کە دەکاتە 400 ملیار دینار بنێرێت. شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بەغدایە، بە ڕاسپاردە و ڕێنوێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی بە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی ژاپۆنی ( جایکا)ی بە سەرۆکایەتی ئاندۆ ناوۆکی جێگری سەرۆکی ئاژانسەکە کرد.شاندی جایکا کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکەیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە لە بوارەکانی کارەبا و ئاو و ئ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤيلله‌ ڤاريۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد .لە دیدارەکەدا کە تۆرکیلد بیوک بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاری ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11 دیسێمبەر ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا کە ستاڤرۆس کریمیس کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان. باڵ ...

سەرۆکی ھەنگاریا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 10ی دیسێمبەر،لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ھەنگاریا کاتالین نۆڤاک دوای سەردانێکی دوو ڕۆژە ، ھەرێمی کوردستانی بە جێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەنگاریا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە و قوتابخانەی مێلتۆی نێودەوڵەتی لە قەزای عەنکاوەی سەر ...