Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجامدا.لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا.سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکی ئیم ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد کە لە تۆبياس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

ھەولێر، ھەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 6ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عیراق کرد.لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی سوید و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران.باڵیۆزی سوید ستایشی پرۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی ...

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: داوا لە جووتیارەکان دەکەم وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ بکەن چونکە حکومەت پاڵپشتیانە

"سیاسەتی ئێمە هەمەجۆرکردنی داهاتە، یەکێک لەوانە کشتوکاڵە"، ئەمە جەوهەرى گفتوگۆیەکى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستانە کە بە تەماشاکردنى ڤیدیۆی جووتیارێک دەست پێ دەکات کە لەبەر ساغنەبوونەوەى لە بازاڕ، بەرهەمەکەى لەنێو دەبات. سەرۆکوەزیران لەم گفتوگۆیەدا بە وردى قسە لە بەرنامە و پلان و هەنگاوە کردەییەکانى کابینەى نۆیەم دەکات بەرامبەر بە زیادکردن و ساغکردنەوەى بەرهەمى ن ...

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاریی بۆ دەستبەکاربوونی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 5 ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری دەستبەکاربوونی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کرد کە یاساکەی بە ژمارە 6 ساڵی 2022 لە 2022/8/4 کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی هەبوونی ئەم دەستەی ...