Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عیراق. لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری پەروەردەی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی حەمید ئەلدلێمی وەزیری پەروەردەی فیدراڵ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە عێراق و گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرا . ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵڤەگەڕی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سی و چوارەمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفالدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعسی عێراق دەکەینەوە و بۆ هەمیشەش لە یادمانن. ئەگەرچی بەشێک لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە گەورەیە و ئەو سیاسەتە نەژادپەرستانەیە، بە سزای خۆیان گەیشتن و لەناوچوون، بەڵام پێویستە هەوڵەکانمان بەردەوام بێت بۆ زیاتر ن ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆوی هوود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. جێگ ...