هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 3ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری مەخموور بە سەر کردەوە و لە گەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆبووەوە و وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەکانی ڕاسپارد، کە هەرچی پێویستە بکرێت بۆ بەرگریکردن لەو ناوچانە و پاراستنی خەڵکەکە لە هێرش و پەلامارەکانی ت ...
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچووخ، ژمارەیەک هاووڵاتی و پێشمەرگەی قارەمان شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هاوخەمیانین ، خوای میهرەبان گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد. لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 30 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر کرد کە بڕیاریانداوە لە سەر ئەرکی خۆیان، 10 قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن. سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ دەستپێشخەری ئەو وەبەرهێنەرانە، ڕۆڵی کەرتی تایبەتی لە پرۆسە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەه ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئەنتۆنیۆ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.لە دیدارەکەدا کە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی ئیتالیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئیتالیای کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە پێناو برەودان بە ...