هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، باس لە چاکسازییەکانی وەزارە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێگەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نۆڤێمبەر ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارگریتس شیناس جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا ، دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت داوای کرد، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ، فریاگوزاری و هاوکاری پێویست بگەیەننە کۆچب ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوید دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید کرد . لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید، ئاماژەی بە دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و ڕۆڵی گرنگ و دیاری ڕەوەندی کورد لە سوید کرد و بە ڕێز و پێزانینەوە، ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی دا ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا و بەشداریی و مانەوەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست تاووتوێ کرا. لە بارەی دۆخی کۆچبەرانەوە هەردوولا هاوڕابوون کە ئەوان بوونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مر ...
لە دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە و دیداری لەگەل بەرپرسانی باڵای جیهانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە21ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆڕبەندی( دایەلۆگی مەنامە2021) کە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازکرابوو ، گەڕایەوە هەولێر.لە رۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت بەشداری پانێلێکی گفتوگۆکردنی کرد ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە لەگەڵ عەبدوڵلەتیف ئەلزەیانی وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانک ...