مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە ١٩ ئابی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا سەری ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانانی كوردستان و جیھان پیرۆز كرد.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان ڕێککەوتن
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/١٥ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال، کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٨/١٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە ، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ( زانستی-وێژەیی - پیشەیی- ئیسلامی) بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/٨ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی (٤٤)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست کرد و رۆڵی گرنگی حزبی سۆسیالیستی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بەرز نرخاند.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییان
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە ٢ ئابی ٢٠٢٠ پەیامێك بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی جینۆساید كردنی ھاووڵاتییانی ئێزدی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بڵاوكردەوە.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 37 مین ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان
مەسرور بارزانی سەروكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژی ھەینی ٣١ تەموزی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا بە بۆنەی ٣٧مین ساڵیادی جینۆسایدكردنی بارزانییهكان، پێداگریی لهسهر پابهندبوونی حكومهتی ههرێمی بۆ خزمهتكردنی كهسوكاری شههیدان و ئهنفالكراوان و ههروهها ههوڵدان بۆ قهرهبووكردنهوهی مادی و مهعنهوییان له لایهن حكومهتی عێراق كرد.