ئەمرۆ چوارشەممە 5/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس سەر بە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا کرد. لە دیدارەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد بۆ کار و چالاکییەکانی لە بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست. ...
سەرۆکی حکومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە
ئەمرۆ چوارشەممە 5/15 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوت ...
پەیامی سەرۆکی حکومەت بۆ ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی شەست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم . یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە سەردەمێکی سەختدا دامەزراو مێژوویەکی پڕشنگداری لە خەباتی ڕێکخراوەیی و پیشەیی و داکۆکیکردن لە ماف وداخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان و بەرگری ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی گيان لەدەستدانی ژمارهيهك قوتابيى ئامادهيى و برينداربوونى ژمارهيهكى ديكهم له ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ لهسهر ڕێگهى كهلار ـ كفرى بیست.پرسه و سهرهخۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كهسوكاریان دهكهم و هاوخهميانم. خواى مهزن گيانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە خێزان و كهسوكاریان ببهخشێت. هيواى چاکبوونەوەی خێراش بۆ بريند ...
سەرۆکی حکومەت: کۆچکردن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کێشەی ئەمنی و ئابووری و گۆڕینی دیموگرافی بەدوای خۆیدا دێنێت
*کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەین * کاری زۆرمان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشو هەواو پیسبوونی ژینگە لە هەرێمی کوردستان و یەکەم ناوچەی عێراقین گازی بەفیڕۆدراو بۆ وزەی نوێ بەکاردەهێنینەوە * سێکوچکەی حوکمڕانی هەر وڵاتێک، ئابووری، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی ئاسایشە* دروستكردنی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری بنەمای پێشكەوتنی هەر ...
سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکات
ئەمرۆ یەکشەممە 5/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەی کرد، لە دوای ئەوەی یاسای ئەنجومەنەکە و پەیڕەوی ناوخۆی کەوتە بواری جێبەجێکردن. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گف ...