Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی یەکێتيی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڕوانین و هیوادارین بەردەوام بن لە کارکردن لەپێناو بەهێزتربوونی بنە ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز دکتۆر محەمەد حاجی، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری تەندروستی؛ بۆ کۆچی دوایی (نەریمان عوسمان حاجی) خوشکی بەڕێزتان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانىسه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ...

سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان باشترکردنی كوالێتی و ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستییە لە كەرتی گشتیدا

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دانا. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا جەختی کردەوە كە كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان هێشتا خزمەت و چاكسازیی زۆری پێویستە. هەروەك باسی لەوەش كرد كە لە كەرتی تەندروستیی هەرێمدا، دەبێت كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت هاوسە ...

سەرۆکی حکومەت: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت

ئەمڕۆ سێشەممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی لە پارێزگای هەولێر دانا.سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە دەڤەری قوشتەپە و خەڵكی نیشتمانپەروەری ئەم ناوچەیە، شایستەی هەموو خزمەتێكن. کە دووپاتیشی کردەوە كە دەڤەرەكە زەمینەی لەباری بۆ پێشكەوتن لە ڕووی كشتوكاڵی و پیشەسازی و سامانی ئاو هەیە، ب ...

سەرۆكی حكومەت: پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاتر هەیە

* پێویستیمان بە قوتابخانەی زیاتر و پێداویستیی خوێندن هەیە ئەمڕۆ سێشەممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پازدە باخچەی ساوایان و قوتابخانەی حکومی لە قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر دانا. سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا وێڕای هەموو كێشە و قەیرانەكان، هەمیشە بەپێی توانا گرنگییا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەمممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەرەرانە و دوور لە ساختەکا ...