ئەمڕۆ چوارشەممە 9/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دانا. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا جەختی کردەوە كە كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان هێشتا خزمەت و چاكسازیی زۆری پێویستە. هەروەك باسی لەوەش كرد كە لە كەرتی تەندروستیی هەرێمدا، دەبێت كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت هاوسە ...

سەرۆکی حکومەت: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی لە پارێزگای هەولێر دانا.سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە دەڤەری قوشتەپە و خەڵكی نیشتمانپەروەری ئەم ناوچەیە، شایستەی هەموو خزمەتێكن. کە دووپاتیشی کردەوە كە دەڤەرەكە زەمینەی لەباری بۆ پێشكەوتن لە ڕووی كشتوكاڵی و پیشەسازی و سامانی ئاو هەیە، ب ...

سەرۆكی حكومەت: پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاتر هەیە
* پێویستیمان بە قوتابخانەی زیاتر و پێداویستیی خوێندن هەیە ئەمڕۆ سێشەممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پازدە باخچەی ساوایان و قوتابخانەی حکومی لە قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر دانا. سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا وێڕای هەموو كێشە و قەیرانەكان، هەمیشە بەپێی توانا گرنگییا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات
ئەمڕۆ سێشەمممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەرەرانە و دوور لە ساختەکا ...

سەرۆکی حکومەت: ئەو پلانە ستراتیژییەی لە بواری ئاو گرتوومانەتە بەر، بۆ ئێستا و داهاتووی وڵاتمان كاریگەریی زۆری هەیە
ئەمڕۆ دووشەممە 9/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی (بەنداوی دوین)ی لە سنووری پارێزگای هەولێر دانا. سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم شوێنە زۆر گونجاوە بۆ گلدانەوەی ئاو و دیزاینی پرۆژەكە پێداچوونەوەی بۆ كراوە، بە جۆرێك كە هەم كاریگەری لەسەر شوێنەوارە مێژووییەكانی ئەم دەڤەرە نەبێت، هەمیش بە ڕێژەیەكی زیاتر ئ ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)
به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام، حەزرەتی محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم. ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزه، ببێته مایەی خێر و خۆشی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. مهسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی ههرێمی ...