ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگی ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ لیژنەی دارایيی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 9/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارايیی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، ئاماژەی بە گرنگيی سەردانەکە کرد و هیوای خواست، ببێتە هۆی زیاتر ڕوونکردنەوەی پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان. سەرۆکی حکومەت دووپاتی ک ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 9/25 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە تاووتوێ کرا. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەڕێ ...

سەرۆکی حکومەت: سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەكەم كە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەمانن
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2024 لە قوتابخانەی نەجیبە خانی جەلیزادە لە شاری کۆیە لێدا. سەرۆکی حکومەت، لە گوتارێکدا سوپاسی مامۆستایانی کرد كە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەمان بوون، بەوەی كە نەوەیەكی نوێ پەروەردە دەكەن. ئەمەش دەقی گوتارەکەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەب ...

سەرۆکی حکومەت بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی هەولێر- دهۆک دەکاتەوە
ئەمڕو سێشەممە 9/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر- دهۆک کردەوە، کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە. سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی پڕۆژەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستاندایە و جادەی 120ی بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر - دهۆک دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆ ...

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 9/24 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازيی عێراق ناسراو بە Construct Iraq2024 کردەوە.سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە کە زیاتر لە چوارسەد کۆمپانیای بواری بیناسازی و خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە بەشدارییان تێدا کردووە و نوێترین بەرهەمەکانیان لە بواری بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە ...