ئەمڕۆ یەکشەممە 1/28، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە کە پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، زۆر بەرەو پێش چووە و گەشەی کردووە. ژمارەی کونسوڵگەری و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێم ...
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئەو هێرش و پەلامارە هەمەجۆرانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و پێیان وایە بەم هێرش و فشارە بەردەوامانە، کوردستان هەرەس دەهێنێت. خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیرادەیان زۆر لەوە بەهێزترە کە بە پیلان و ستەمکاری بشکێن، بەڵکوو ورەمان بەهێزتر دەبێت و لە ئەنجامدا، تەنیا شکست و ڕووڕەشی بۆ دوژمن وخائینا ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس
بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاڕاستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم،هیوادارم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن.کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێن ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێزان نەوزاد هادی و بارزان هادی قەساب بۆ کۆچی دواییی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت
ئهمڕۆ هەینی 1/19 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له تۆبياس ليندنهر، وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيا پێ گەیشت. وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيا بەتوندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیری و هاوسۆزیى ئەڵ ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقالیى باشوور کۆبووەوە.جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن، بە توندترین شێوە هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی ک ...