ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان لە داڤۆس، لهگەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە. وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له داڤۆس، لهگەڵ ئيمانوێل ماكڕۆن، سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە. تەوەرێکی سەرەکیى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریى عێراق و هەرێمی کوردستانە.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگی ...
دیداری سهرۆكی حکومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا و کۆریای باشوور و لوبنان
ئهمڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیى داڤۆس، لەگەڵ هەریەک لە مارک ڕووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا.هان دوک سوو سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور و نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، دیداری هەبوو.لهو دیدارانەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. ...
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ سهرۆكى ههنگاريا كۆبووهوه
ئهمڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە داڤۆس، لهگەڵ کاتالین نۆڤاک، سهرۆكى ههنگاريا کۆبووەوە.له كۆبوونهوهکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. سەرۆکی هەنگاریا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی بۆ گیان لەدەستدانی خەڵکی سڤیل لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەر ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە.تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە لەگەڵ سەرۆک جۆ باید ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگەڵ وهزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریى داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودى کۆبووەوە.وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، هاوخەمیى خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ کۆتاییهێنانە بە هێرش و گرژی و ئاڵۆزییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەم زووانە شاندێکی گەورەی بازرگانی ...