ئەمڕۆ دووشەممە 6/19 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمەریکی کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، ستیڤ لوتس جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە خستەڕوو کە لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپا ...
سەرۆکی حکومەت : شانازی بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە دەکەین و هەموو توانایەک بۆ پەرەپێدانی دەخەینەگەڕ
داوام لە دەسەلاتدارانی بەغدا ئەوەیە کە ڕێز لە دەستوور بگرن و وانە لە مێژوو وەرگرن ئەمڕۆ یەکشەممە 6/18 لە ڕۆژی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و کینە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کۆنفرانسی (کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە ) لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچوو کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە ڕێکخرا بوو. سەرۆکی حکومە ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى سهربازيى بهريتانى دەکات
ئهمڕۆ پێنجشهممه 6/15 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى سهربازيى بهريتانى کرد به سهرۆكايهتيى مارشاڵ سامى سامپسن گهوره ڕاوێژكارى بهرگريى بهريتانى. له دیدارەکەدا كه ڕۆزی كهيڤ كونسولى گشتيى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان ئامادهى بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا و جەخت ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی بە سەرۆکایەتیی بەسام سالم، سەرۆکی دەستەکە کرد. شاندەکە کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی دەستەکەیان لە بواری ڕاگەیاندن و گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری خستە ڕوو و ئامادەییی خۆشیان، بۆ هاریکاری و هەماهەنگ ...
سەرۆکی حکومەت: کار دەکەین بۆ ئەوەی سیستەمی بانكی لە هەرێمی كوردستان بە ستاندارد بكرێ
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ى حوزەیرانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، باڵاخانەی نوێی کارگێڕیی گشتی و لقی سەرەکیی بانکی جیهان ــی کردەوە کە یەکێکە لە بانکەکانی کەرتی تایبەت. سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی بەشەکانی بانکەکەی بەسەر کردەوە، لە کۆبوونەوەیەکەدا لەگەڵ وەبەرهێنەر و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بانکەکە، سوپاسی کردن کە بەشێکن لە پڕۆژەی (هەژماری من) كە بە ...
سەرۆکی حکومەت: بەرنامەی حكومەت ئەوەیە هەموو كرێكارانی كەرتی تایبەت لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی تۆمار بكرێن
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ى حوزەیرانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی كرد و پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی کاروباری دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بەدیجیتاڵکردنی ئەرشیڤەکەی بەسەر کردەوە. سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا، ئاماژەی بەوە دا "بەرنامەی حكومەت ئەوەیە، هەرچی كرێكارە لە كەرتی تایبەت، هەموویان لە دەست ...