بەناوی ئەکادیمیای کوردییەوە، ڕێز و سوپاسی زۆری خۆمان بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەردەبڕین، کە لە هاتنەوەی تەرمی پیرۆزی زانای ناوداری کورد دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد، هەر لە فرۆکەخانەی هەولێرەوە تاوەکو بەخاک سپاردنی لە گردی سەیوان بەشدار بوون.
هەواڵەکان

وتاری ئەکادیمیای کوردی لە ڕێوڕەسمی دوایین ماڵئاوایی زانای ناوداری کورد، دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەکادیمای کوردی، دکتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا
بەناوی دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەکادیمیای کوردی، بەر لەهەرچی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو و خۆمان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەم.

ئه‌كادیمیاى كوردى پێشوازى له ته‌رمى مێژوونووس و ئه‌ندامى ئه‌كادیمیاى كوردى دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر كرد
ڕۆژی ٢٠٢١/٣/٢٣ د.عه‌بدولفه‌تتاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى كوردى و د.نه‌جاتى عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى كوردى و ئه‌ندامانى ئه‌كادیمیاى كوردى، له‌گه‌ڵ ژماریه‌كى دیكه له به‌رپرسان، له فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازیان له ته‌رمى مێژوونووسى گه‌وره‌ى كورد پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر كرد، كه دوێنێ شه‌و له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌ولێر.